فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی سێ کۆلبەر لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۱۰-۰۸-۱۴۰۲   |  01-11-2023

سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار بوون. یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەناوی عیرفان مورادی چووەتە کۆماوە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
ئێوارەی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەر، عیرفان مورادی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری نەوسوود بریندارکرا و کەوتە کۆماوە.
ئەو کۆڵبەرە کە باوکی سێ منداڵە، سەری بەسەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوە. ئەو کۆڵبەرە لە بەشی چاودێریی چڕی ئەو نەخۆشخانەیە خەوێندراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
پێشتر واتە ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، لانیکەم دوو کۆڵبەر بەناوەکانی مەسعەب کاکایی خەڵکی گوندی “ئەورازە”ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی و سەلاح ئەحمەدی خەڵکی گوندی “حەشەمەر”ی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.