فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی هاووڵاتییەک لە شاری بانە
یەکشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۰   |  23-01-2022

ڕۆژی هەینی یەکی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی لە شاری بانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوو

بەپێی ڕاپۆرتەکان شوناسی ئەو هاووڵاتییە “وریا حەسەنی”٢٩ ساڵە و خەڵکی شارستانی بانە ڕاگەیەندراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە نیزامییەکان بەشوێن هاووڵاتییەکی دیکەوە بوون و لەکاتی تەقە کردن لەم کەسە ناوبراویان بریندار کردووە. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە سێ گوللە وەبەر شان و پشتی وریا دراوە. ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕاگوێزی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.