فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٢کۆلبەری بەساڵاچوو لە سنووری نەوسوود
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022

دوو کۆڵبەری بەساڵاچووی خەڵکی شاری نۆدشە بە ناوەکانی “یاسین عادڵ” تەمەن ٥٠ ساڵ و “ئیبراهیم ڕەحیم پوور” تەمەن ٥٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی گوندی نروێ سەر بە شاری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەم دوو کۆڵبەرە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، لە کاتێکدا هێزەکانی سپای پاسداران شوێنیان کەوتوون و تەقەیان لێیان کردوون لە هەڵدێرێکەوە بەر بوونەتەوە و لە بەشی سەر، دەست و لاق بە سەختی بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە ئەم دوو کۆڵبەرە بەساڵاچووە هەر دووکیان خێزاندار و بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.