بریندار بوونی ٢ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین
چوارشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۱   |  13-07-2022
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ماڵی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ دایکێک بە ناوی مریەم و کچەکەی بە ناوی ڕووناهی خودایی تەمەن ٧ ساڵ، بە سەختی بریندار بوون. باری تەندروستی مریەم ناجێگیرە و ئەم دایک و منداڵە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو مینە یەکێک لە منداڵەکانی ئەم بنەماڵە لە ناو سروشت دۆزیویەتەوە و لەگەڵ خۆی بردویەتەوە بۆ ماڵ و لەوێ تەقیوەتەوە.
شایانی باسە تەقینەوەی مینەکە سەرباری بریندارکردنی ئەو دوو کەسە خەسارێکی مادی زۆری بەو خانووە گەیاندووە.