فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٧ کۆلبەر لە سنوورەکانی نەوسوود
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023

لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایییەکانی نزیک بە سنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.

شەوی دووشەممە، ١ی جۆزەردان کۆڵبەرێک بە ناوی فەیسەڵ ئەحمەدی، خەڵکی گوندی “سەریاس”ی سەر بە شاری پاوە، هاوکات لەگەڵ ٣ کۆڵبەری دیکەی خەڵکی ئەم شارە بە ناوەکانی عارف، مەحموود و جەمال بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی لە سنووری شاری نەوسوود بریندار بوون.

هەروەها، سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناوەکانیان نەزانراوە.

شایانی باسە کە فەیسەڵ ئەحمەدی، لاقی بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواسترایەوە. ناوبراو بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە لەژێر چاودێریی تایبەتی پزیشکیدایە و بۆ ژووری نەشتەرگەری گواستراوەتەوە.