فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۲   |  09-01-2024

هیوا ئەمینی، تەها گوڵ محەممەدی و ڕەزا حەسەنی، خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی حەمید، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بریندار بوون.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، هیوا ئەمینی کۆڵبەری تەمەن ٢١ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لاقی بریندار بووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، تەها گوڵ محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز و حەمید (نازناوی نادیارە)، تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی سایین قەڵا، لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی بریندار بوون.
هەروەها، ڕۆژێک پێش ئەوەش واتە ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بەناوی ڕەزا حەسەنی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بریندار بووە.