بریندار بوونی کرێکاریک لە ورمێ
یەکشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۱   |  05-06-2022
ئەمرۆ یەکشەممە ١٥ی جۆزەردان،کرێکارێکی ساختمانی بە ناوی بورهان خەلکی ئاوایی “مەمەکان” سەر بە ناوچەی ورمێ، لە کاتی مێڵ بەستن بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار لە بەرزایی قاتی پێنجەمی ساختمانێک لە ورمێ، کەوتە خوارەوە و بریندار بوو.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی پەرەسەندنی چەوساندندنەوەی کرێکاران و چوونەسەرەوەی کێشەی مەعیشەتی و نەبوونی کەرەستەی ئیمەنی، ڕووداوەکانی شوێنی کار زیادیان کردووە. ژمارەی ڕووداوەکانی شوێنی کار زۆرتر بەهۆی بەربوونەوە و هەڵخلیسکانی ڕوو دەدەن و بەپێی جۆری چالاکییەکان، کاری پێوەندیدار بە بیناسازیی زۆرترین زەرەر و زیانی لێ کەوتووەتەوە.