فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانی گەرمەڵە سەر بە شاری نەوسوود بە ناوەی فەرزاد نەجیبی سەر لە بەیەنی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گولان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.

شایانی باسە فەرزاد نەجیبی لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و ناحیەی لە لاقیەوە بە توندی بریندار بووە و ئیستا لە نەخۆشخانەیە.
لە کاتێک دا کە رژیمی ئیسلامی ناتوانی کارو کاسبی بۆ خەڵک دابین کا، لاوانی بێکار و بێبەش لە خۆشیەکانی ژیان، بۆ دابین کردنی بژیوی خۆیان روو دەکەنە ئەم کارە پڕ خەتەرە و لە لایەن هێزی تاوانبارەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەونە بەر هێرش و تەقەیان لێی دەکرێ بریندار دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن.