بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
سێشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۲   |  18-07-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆکارەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئەشکان بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، دەستی ڕاستی ئەشکان بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە. ئەم کۆڵبەرە لاوە خێزاندارە و خەڵکی گوندی “دارینە”ی سەر بە شارەی بانەیە.