فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
شەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۲   |  09-03-2024

کۆلبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە ڕێگای چوون بۆ سنووری نەوسوود بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە ماشینەکەی بە سەختی بریندار بوو.

ئێوارەی ڕۆژی جۆمعە ١٨ی ڕەشەممە، بەهمەن بەدری کۆلبەری لاوی خەڵکی گوندی مەزران سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە ماشینەکەی لە ڕێگای چوون بۆ سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قۆدسی پاوە و لە بەشی چاوەدێری تایبەت بەستەری کراوە.