فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی بە خاک سپاردنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شاباد
دوشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۱   |  26-09-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “سه‌عید محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری شاباد به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌ به‌ لێدانی مۆزیكی چه‌مه‌ری و وتنه‌وی دروشم دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و به‌ڵێنی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی خۆێنی گیانبه‌ختكردووانیان دا.