فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌یانیه‌ی كانوونی نووسه‌رانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی مەهسا ئەمینی(ژینا)
شەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۱   |  17-09-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌رمانان، كانوونی نووسه‌رانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی مەهسا ئه‌مینی به‌یانیه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و كوشتنی ژینا ئه‌مینی یان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، زه‌نجیره‌ی سه‌ركوتی ژنان له‌ ماوه‌ی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام بووه‌ و هه‌ر جار به‌ شێویه‌كی نوێ له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ گیان و ژیان و داهاتووی ژنانی ئێرانی له‌ ژێر چه‌رخه‌كانی سه‌ركوتدا ورد كردووه‌. ئێستا ئه‌و سیسته‌مه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌ له‌ پشت ده‌سته‌واژه‌گه‌لێك وه‌كوو “ گرتن به‌شێوه‌ی كاتی” و “جه‌ڵته‌ی دڵ” ده‌یه‌وێت جه‌نایه‌ته‌كانی بشارێته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانێت له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت. سه‌ركوتی به‌رده‌وام و هه‌ر ڕۆژه‌ی ڕژیم، ئه‌زموونی هه‌ر ڕۆژه‌ی ژنانی ئێرانه و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ مافی پۆشینی جل و به‌رگ وه‌كوو مافێكی سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌كان پێشێل ده‌كرێت و به‌بیانووی نه‌بوونی حیجاب ژنان گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. له‌ كوتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، كانوونی نووسه‌رانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌، خوازیاری كوتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌ ئێران کرد.