ئیبراهیم ڕەئیسیی قاتڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی بەفرانبار چووە ناو مەجلیسی کۆنەپەرستەوە تا گەڵاڵەی بوودجەی دەوڵەت بۆ ساڵی ١٤٠٢ کە بەهۆی بشێویی بارودۆخی ئابووری مانگێک وەدوا کەوتبوو تەحویل بدات. بوودجەیەک کە سەرچاوەی داهاتی بەشێکی زۆری فەڕزی و بێبنەمایە. ڕەئیسی هاوشێوەی سەرانی پێش خۆی، دەوڵەتی پێشووی بە هۆکاری شکستی ئابووری دەوڵەتە ئیفلاسەکەی زانی و وتی: کەمتەرخەمیی دەوڵەتی پێشوو گرێی خستووەتە کاری ئێمەشەوە”. لەم گەڵاڵەیەدا گشت بوودجەی ساڵی داهاتوو نزیکەی ٥٢٦٢ هەزار ملیارد تمەن دەبێت کە لەچاو بوودجەی ئەمساڵ کە ٣٧٥٩ هەزار ملیارد تمەنە، لەسەدا ٤٣ بەرز بووەتەوە. هەڵبەت سەهمی دەوڵەت لەم بوودجەیە بۆ سەرجەم خەرجییەکانی تەنها ١٩٨٤ هەزار ملیارد تمەن دەبێت و باقییەکەی بۆ شیرکەت و دامەزراوەی حکوومەتی و ناوەندی نیزامی و سەرکوت تەرخان دەکرێت. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بوودجەی ئەمساڵ کە بەپێی دۆلاری ٢٣ هەزار تمەن حیساب کرابوو، ٤٥٠ هەزار ملیارد تمەنی کەسری بوودجە بووە. ئێستا کە سەرچاوەی داهاتی دەوڵەت کەمتر بووەتەوە و نرخی هەر دۆلارێکیش ٤٠ هەزار تمەنی تێپەڕاندووە، مەعلووم نییە کە تیمی ئابووریی ڕەئیسی چۆن ئەم بوودجەیان دیاری کردووە. ئەم ڕەقەمانە بە کەسری بوودجەی ساڵانە ٥٠ لەسەدەوە نیشانەی ئابووریی داڕماوی کۆماری ئیسلامییە. دەوڵەتەکانی پێشوو ئەم کەسریی بوودجەیان تەنیا بە وەرگرتنی قەرز لە بانکی مەرکەزی قەرەبوو کردووەتەوە و دەوڵەتی پادگانیی ڕەئیسیش چارەیەکی بێجگەلە ئەوە نییە. بانکی مەرکەزیش تەنیا لەڕێگەی چاپکردنی پووڵی بێ پشتیوانە ئەم کارەی کردووە و ئاکامەکەی بووەتە ئەوەیکە ئەزرشی پووڵ بەمجۆرە بێتە خوارەوە و بەشوێنیدا توانای کڕینی کرێکاران و جەماوەری کەم داهاتی کۆمەڵگەش هەر بەم ئاستە بێتە خوارەوە.
دابینکردنی تەقریبەن هەموو ئەو داهاتەی کە گەڵاڵەی بوودجەی ساڵی ١٤٠٢ پشتی پێ بەستووە، پێویستە لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکانی و بردنەسەرەوەی ماڵیات ئەنجام بدرێت. داهاتی چاوەڕوانکراوی ڕەئیسی لە فرۆشی نەوت بڕی ٦٠٣ هەزار ملیارد تمەنە. ئەمەش کاتێک بەدەست دێت کە ڕژیم بتوانێ ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی مامناوەندی هەر بەرمیلێک ٨٥ دۆلار بفرۆشێت و نرخی دۆلاریش ٢٣ هەزار تمەن بێت. ڕەئیسیی درۆزن باش دەزانێت کە کۆماری ئیسلامی بەتایبەت لە بارۆدۆخی گەمارۆ نێونەتەوەییەکاندا نە دەتوانێ نەوت بە قیمەتی هەر بەرمیلێک ٨٥ دۆلار بفرۆشێت و نە دەشتوانێ یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات و نە ئێستاش قیمەتی دۆلار ٢٣ هەزار تمەنە. “ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس” دانی بەوەداناوە کە تێکڕای داهاتی نەوت لەمساڵدا زۆرترین ڕێژەی ٥٦% بووە و دەوڵەت لە ساڵی داهاتوودا ٣٠٠ هەزار ملیارد تمەنی کەسریی بوودجە دەبێت، کە چاودێرانی ئابووری بە سەرووی ٤٠٠ هەزار ملیارد تمەن مەزەندەی دەکەن.
بوارێکی دیکە کە گەڵاڵەی بوودجەی ساڵی داهاتوو حیسابی لەسەر کردووە، بردنەسەرەوەی لەسەدا ٥٩ی داهاتە ماڵیاتییەکانە نیسبەت بەمساڵ. ئەم بڕە پارەیەش کە زیاتر لە ٨٣٨ هەزار ملیارد تمەن بەرئاورد کراوە دەبێ لە حیسابی خەڵک بدرێت. ئاشکرایە کە لە بارودۆخی ڕکوودی ئابووریی بازاڕدا وەدەستهێنانی وەها داهاتێک خەیاڵییە و لەم بوارەشدا دەوڵەت هیچی وەگیر ناکەوێت.
لە گەڵاڵەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا سەرەڕای تەوەرۆمی ٥٠ و ٧٠ لەسەدی، تەنیا ٢٠ لەسەد زیادکردنی حەقدەست بۆ کرێکاران و کارمەندانی دەوڵەت لەبەرچاوگیراوە و لە تەبسەرەکەشیدا نووسراوە کە لانیکەمی حەقدەست نابێ لە حدوودی حەوت ملیۆن تمەن کەمتر بێت. لە حاڵێکدا کە هێڵی هەژاری و سەبەدی بژێوی بنەماڵەیەکی کرێکاری ئێستا گەیشتووەتە سەرووی ٢٠ ملیۆن تمەن، ئەمە بە مانای حەقدەستی سێ بەرابەر ژێر هێڵی هەژارییە و سفرەی بێ ڕەونەقی بنەماڵە کرێکارییەکان لە ساڵی داهاتوودا سێ بەرابەر چکۆلەتر دەبێتەوە. سەبارەت بە خانەنشینان، دۆخەکە لەوە خراپتر دەبێت و جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە ٢٠ لەسەد بە حقوقەکانیان زیاد بکرێت و نابێ لە شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن کەمتر بێت. ڕێژەی یارانەی نەغدی کە دەوڵەتی ڕەئیسی بەوپەڕی بێشەرمییەوە باسی لێ دەکات نەگۆڕاوە و بۆ زۆربەی دەهەکەکان حدوودی ٣٠٠ هەزار تمەنە کە تەنانەت کیلۆیەک گۆشتی مەڕی پێ ناکڕدرێت.
به ڵام به شی سه ڕەکیی پڕۆژه یاسای بوودجه ی ساڵی داهاتوو به هۆی به ڕده وامبوونی بزوتنه وه ی شۆڕشگێڕانه ی سه ڕتاسه ڕی جه ماوه ڕی خه ڵک، که ئامانجی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییه، تایبەته به دامودەزگای نیزامی و سیخوڕی و سەرکوت. بوودجەی بەرینی ئەم بەشە نە بە تمەن و دۆلار، بەڵکوو بە “یۆرۆ” حیساب کراوە و چوار ملیارد و پێنجسەد ملیۆن یۆرۆیە. هەڵبەت بە سەرنجدان بە درێژەی گەمارۆکان ساڵی داهاتووش پارەی فرۆشی نەوت هەروا بەشێوەی تەهاتۆری واتە نەوت لە بەرامبەر کاڵادا دەگۆڕدرێتەوە. کەوابوو ئەم ئاستە لە داهاتی نەوتیش پێویستە بکەوێتە ئیختیار دەزگا نیزامی و سیخوڕ و ئەمنییەکان تا بوودجەکەیان دابین بێت. لەم بڕە پارەیە یەک ملیارد و نیو بە بوودجەی سپای پاسداران تەرخان کراوە کە غەیری خامنەیی نە دەوڵەت و نە مەجلیس و نە بانکی مەرکەزی ناتوانێ کۆنتڕۆڵ و حیسابڕەسیی هەبێت. هەڵبەت قەرارە ئەگەر نەوتێک مایەوە بەشێکی کەمی بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و سندووقەکانی خانەنشینی بدرێت تا لەڕێگەی فرۆشییەوە پووڵێک کە دەوڵەت ساڵەها لەژێرناوی قەرز لێیانی گێڕاوەتەوە پێیان بداتەوە و وەرشکست نەبن.
ئابووری کۆماری ئیسلامی لە قەیراناوترین قۆناغی حەیاتی دایە، ئەرزشی تمەن ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دێتە خوارێ و توانای کڕینی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش تا دێ کەم و کەمتر دەبێتەوە؛ لە وەها بارودۆخێکدا ڕەئیسیی جەلاد و درۆزن ئیدیعا دەکات و دەڵێت: “شایەدی هاتنە خوارەوەی ١٩ لەسەدی ڕێژەی تەوەرۆمین و ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە ٨ و ٩ دەهومی لەسەد”. بێگومان کۆماری ئیسلامی ناتوانێ بە بردنەسەرەوەی بوودجەی دامودەزگای سەرکوت و فریو و جەنایەت، پاشەکشە بە جەماوەری ڕاپەڕیو بکات. ئەوان بڕیاریان داوە کە کۆماری ئیسلامی بڕووخێنن و دەشیڕووخێنن. بەسەرنجدان بە بارودۆخی ئابووریی ئێستا، پەرەسەندنی مانگرتنە کرێکارییەکان حەتمین. کۆماری ئیسلامی بە مانگرتن و ناڕەزایەتیی بەردەوام لێک هەڵدەوەشێت و کرێکاران و خەڵکی بێبەشکراو، کۆمەڵگە لە چنگ ئەم دەسەڵاتە تاوانکارە ڕزگار دەکەن.
تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە