فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بڕیارنامەی کۆتایی کۆبوونەوە سەراسەریەکانی خانەنشینکراوان
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022

رۆژی یەکشەممە ٨ی مانگی رەشەمە، ٣١ رێکخراوی سەربەخۆی خانەنشینکراوان بڕیارنامەی کۆبوونەوە سەراسەریەکانیان راگەیاند. لەم بڕیارنامەدا لە هەموو خانەنشینکراوان داوا کراوە کە کۆبوونەوە گشتیەکان دا بەشداری کەن. لە بەشێک لەو بڕیارنامە دا هاتوە : ”لە حاڵێک دا کە رانت خۆری و گەندەڵی و دزی بەرپرسانی حکوومەت بێ سنوورە، گیر و گرفتی ژیان و بەڕێچوونی خانەنشینکراوان هەر وا بەر دەوامە و حکوومەت جوابی داخوازەکانیان ناداتەوە. ئێمەی خانەنشینکراوان لە مامۆستا و پەرەستارەوە بگرە تا ماڵ لە دەستچوان لە هەر کونجێکی ئەم وڵاتە داوای حەقی خۆمان داکەین. قودرەتی یەکگرتووی کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشینکراوان و باقی توێژە زەحمەتکێشەکان، ئەو هێزەیە کە کەس بەرگەی تووڕەیی و نفرەت و بێزاری لە هەلومەرجی ژیانمانی پێ ناگیرێ. رۆژی یەک شەممە رۆژی ئیعترازی ئێمەیە”.