وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە یک ملیۆن منداڵی عێراقی لە مافەکانیان بێبەشن و ڕێژەی منداڵانی کار گەیشتووەتە حەوت لەسەد.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، منداڵانی عێراق هاوشێوه‌ی منداڵانی جیهان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ژیانیاندا فێری خوێندن بكرێن و ده‌رفه‌تی ده‌رخستنی تواناكانیان پێبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ساته‌دا، منداڵان له عێراق له‌م مافانه بێبه‌ش كراون. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، رێژه‌ی منداڵانی كار له عێراق گه‌یشتووه‌ته حەوت لەسەد و یەک ملیۆن و سه‌د هه‌زار منداڵیش له مافه‌كانیان بێبه‌شن، به‌جۆرێك جیاكاری ره‌گه‌زیش هۆكارێكی دیكه‌یه كه له گوند و ناوچه دووره‌ده‌سته‌كاندا له‌نێوان كچ و كوڕدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی بێبه‌ش ده‌كرێن.