فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێبەش بوونی پارێزگای ورمێ لە پۆلی خوێندن
چوارشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۱   |  10-08-2022

لە پارێزگای “ورمێ” ڕژیم گرینگی بە بەشی پەروەردە و بارهێنان نادات و دروستکردنی پۆلی خوێندنی
پشتگوێ خستووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چۆنیەتیی خوێندن و نێوەڕۆکی وانەکان لەژێر دەسەاڵتی رێژیمی ئیسالمیدا ئیدۆئۆلۆژیکە
و زۆر بە کەمی باسی زانست و فێربوون بۆ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگە دەکات.
“قارەمان ڕەحمانی” بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوە و گەشەی پارێزگای “ورمێ” وتوویەتی کە ئەو
پارێزگایە بۆ خوێندن پێویستی بە ٤ هەزار و ٥٠٠ پۆلی خوێندن هەیە.
هەروەها فەزای پەروەردەیی بۆ هەر تاکێک لەو پارێزگایە، ٤.١ میتری چوارگۆشەیە و بۆ گەیشتن بە سەرانەی
ستاندارد لە کوردستان و ئێران پێویستی بە ١٧ هەزار پۆلی خوێندنە