بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەسەر بڕیاری “کومیتەی ئینزباتی” زیندانی ئێڤین، ١٥ ژنە بەندکراوی سیاسی ئەم زیندانە بەناوەکانی “پەخشان عەزیزی، نەرگس محەممەدی، گولرۆخ ئیرایی، ئانیشا ئەسەدۆڵڵایی، وریشە مۆرادی، ئێلاهە فدلادی، پەریوەش مۆسلێمی، نەسرین خزری جەوادی، زەهرا سەفایی، سەمانە ئەسغەری، مەحبووبە ڕەزایی، ڕەیحانە ئەنساری نژاد، مریەم یەحیا و سارینا جەهانی”، لە مافی چاوپێکەوتن و پەێوەندی تەلەفوونی بێبەش کراون.
شایانی باسە، ئەم هەوڵەی بەرپرسانی زیندان، بەدوای ئەوە ڕوویداوە کە بەندکراوانی سیاسی ئەم زیندانە، ڕۆژی ١٦ گەلاوێژ بەدوای ئاگاداربوون لە بەکردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدامی “ڕەزا ڕەسایی” لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە کرماشان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو و لە ئەنجامی ئەم ئێعتڕازە، هێزەکانی گاردی تایبەتی زیندان، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردبووە سەر ئەم بەندکراوانە و بەتوندی لێیان دابوون. شایانی باسە، سەرەتا ٣٠ بەندکراوی سیاسی هەمان ڕۆژ لە پەیوەندی تەلەفوونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون کە بەدوای ئێعتڕازی ئەم بەندکراوانە، بەهەندێکیان ئیمکانی پەیوەندی تەلەفوونی درابوو، بەڵام ئەم ١٥ بەندکراوە هەتا ئێستا لەهەر چەشنە مافێکی سەرەتایی بێبەش کراون.