فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێسەرەو شوێن بوونی زیاتر لە ٥هەزار کەس لە خەلکی ئۆکراین
چوارشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۱   |  13-07-2022

کۆمیساریای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ڕوسیەوە، پێنج هەزار و ٢٤ هاوڵاتیی ئۆكراینی بێسەروشوێن بوون. هەروەها رایگەیاندوە ئەم کەسانە لە سەرەتای هێرشەكانی ڕوسیاوە بێسەروشوێن بوون و‌ شه‌ش هه‌زار و ٥٢٠ هاوڵاتیی دیكه‌ش كوژراون.
پێشتریش فەرمانگەی بەدواداچوونی ئۆكراین بڵاویكردبووەوە، زیاتر لە حه‌وت هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س بێسه‌روشوێنن و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی دوو هه‌زاریان سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئۆكرانیایان.