بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئیسڕائیل، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕ، بە هەڵگرتنی ئاڵای ئەم وڵاتە و پێکهێنانی هێڵێکی یەک کیلومەتری تا ئورشەلیم و وتنەوەی درووشم لەدژی دەوڵەتی نەتانیاهوو، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندەران لەئاست دەستێوەردانی دەوڵەت بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئێختیاراتی دەسەڵاتی دادپەروەری لەم وڵاتە نیگەرانن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە، خەڵکی ئیسڕائیل هەموو حەفتەیەک دەست بدەنە خۆپیشاندان. شایانی باسە، خۆپیشاندەران ڕۆژانە لە کەش و هەوایەکی زۆر گەرمدا دێنە سەر شەقامەکان و شەوانەش لەسەر شەقامەکان خێوەت هەڵدەدەن و لە لایەن خەڵکەوە پێشوازیان لێ دەکرێت. جێگای ئاماژەیە، خۆپیشاندەران بە نیازن کە بەر لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئیسڕائیل لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژ، لە دەرەوەی پەرلەمان دەست بدەنە کۆبوونەوە.