فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئارەش شەریفی
سێشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۲   |  11-07-2023

پاش تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی “ئارەش شەریفی”، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری مەریوان، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. ئەم سەرچاوەیە وتیشی: تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شەریفی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنێ ڕاگیرانی کوڕەکەیان بێ ‌ئاکام بووە. ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، ئارەش شەریفی لە شوێنی کارەکەی و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا.