بەردەوامی مانگرتنی پەرەستارانی نەخۆشخانەی ڕەزا لە مەشهەد
شەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۳   |  17-08-2024
پەرەستارانی نەخۆشخانەی “ڕەزا” لە شاری مەشهەد، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی گەلاوێژ بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بە وتنەوەی درووشمی “زێدەکاری ٢٠ هەزاریمان ناوێت” و “هێزی ئینتزامی تۆش بەستەری دەکرێ”، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازیی خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە، “پەرداخت کرانی دادپەروەرانەی تەعرفە”، “درانی کارانە”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ” و “پێشێل کرانی مافەکانیانن”.