فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی تراکتۆرسازی تەبرێز
چوارشەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۰   |  02-02-2022

کرێکارانی شیرکەتی تراکتۆرسازی تەبرێز دوێنی سێشەممەش دەستیان دایەوە کوبوونەوەی ناڕەزایەتی.
کرێکاران ڕایانگەیاندوە، خاوەنکارەکە لە دوایین دەورەی ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران کە لە مانگی خەزەڵوەردا بەڕێوەچوو ، بەڵێنی بردنەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکان و باقی داواکارییە سێنفیەکانی کرێکارانی دا، بەڵام لەو ڕۆژەوە تاوەکو ئێستا بەڵێنەکانی بەکردەوە دەرنەهێناوە و ئێمەش ناچارین ناڕەزایەتی دەربڕین.
بە وتەی کرێکارە ناڕازییەکانی ئەو شیرکەتە، داخوازییەکانی کرێکاران بریتین لە بردنەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیان، ئیجرایی کردنی ڕیزبەندی پیشەیی، دامەزراندنی شورای ئیسلامی پیشە، پەرداخت کرانی مافی بەهرەوەری، پاراستنی ئەمنییەتی پیشەی و گۆڕانی بارودۆخی گرێبەستەکانە.
شایانی باسە کرێکارانی شیرکەتی تراکتۆرسازی تەبرێز لە ڕۆژی شەممە 9ی ڕێبەندانەوە لە مانگرتن و ناڕەزایەتییدان.