فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی سایپا
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022

رۆژی پێنجشەممە ١٩ی رەشەممە، کرێکارانی شیرکەتی سایپا بۆ چەندەمین رۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان و لە خوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، دەستان لەکار کێشایەوە وکۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە سەرەڕای چەندین جار دەربڕینی ناڕەزایەتی و مانگرتنی ئەو کرێکارانە، هێشتا بەرپرسانی ئەو شیرکەتە وەڵامێکیان بە داخوازییەکانی ئەو کرێکارانە نەداوەتەوە.