فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فوولادی ئەهواز
شەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۲   |  24-02-2024

رۆژی شەممە ٥ی ڕەشەممە، کرێکارانی فوولادی ئەهواز، بۆ چەندەمین جاری بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەئاست دەرکران و قەدەغەی چوونەژوورەوەی ژمارەیەک لە هاوکارەکانیان و هەروەها بەکردوە دەرنەهاتنی درووستی گەڵاڵەی رێزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، درێژەیان بە کۆبوونەوەکەیاندا و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، یەکسان سازی حەقدەستەکان لەگەڵ  کرێکارانی فوولادی ئۆکسین، گەڕانەوەی هاوکارەکانیان بۆ سەر کار و گرێبەستی کردنی کرێکارانی شەفەق بوون.