بەرزبوونەوەی ئاماری ئاوارەبووانی ئۆکراینی بۆ ١میلیون و ٥٠٠ هەزار کەس
دوشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۰   |  07-03-2022
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەشەممە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئاوارەبوونی ١ میلیون ٥٠٠هەزار هاووڵاتی ئۆکراینی بۆ وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و باقی وڵاتانی ئوروپایی کرد.
شایانی باسە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٠ هەزار کەسی دیکە بەو ئامارە زیاد بووە و سەرجەم گەیشتۆتە ١میلیون و ٥٠٠ هەزار کەس. ئەم شەڕەی ئۆکراین تا ئێستا بۆتە هۆی کوشتار و ماڵوێرانی و ئاوا رەبوونی خەڵکێک کە ئەم شەڕە،شەڕی ئەوان نییە.