فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ئاماری ئاوارەبووانی ئۆکراینی بۆ ٢میلیون ٣٠٠ هەزار کەس
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022

بەپێی هەواڵی بەرپرسانی باڵای ئۆکراین و پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە کاتی دەستپێکی شەڕی ئۆکراینەوە، واتا لە ماوەی ١٦ رۆژدا ٢ میلیون و ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و باقی وڵاتە ئوروپایەکان بوون، کەلەو رێژەیە ١١٢ هەزار کەسیان، خەڵکی وڵاتانی دیکەن، کە ساڵانی رابردوو نیشتەجێ وڵاتی ئۆکراین بوون.
ئاوارەبوون و بێ ماڵ و حاڵ بوونی هاووڵاتییانی ئۆکراینی، تەنیا ناوەرۆکی دژەمرۆیی وڵاتانی زلهێزی سەرمایەداری پیشان دەدات و لەراستییدا شەڕی زلهێزەکانی سەرمایەداری لە ئۆکراین، جیا لە کوشتار و ماڵوێرانی بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی هیچ بەرهەمێکی دیکەی بۆ خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ئەو وڵاتە نییە.