بەرزبوونەوەی ئاماری ئاوارەبووان لە ئۆکراین
هەینی ۱۳-۱۲-۱۴۰۰   |  04-03-2022
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە نۆی ترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند، بە هۆی دروستبوونی شەڕی ئۆکراین و کوشت و کوشتاری خەڵکی بێ تاوان لەو وڵاتە، هەتا ئێستا زیاتر لە یەک میلیون هاوولاتی ئاوارەبوونە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاند، لەوانەیە لە مانگەکانی داهاتوودا ئاماری ئاوارەبووان هەتا ڕێژەی زیاتر لە چوار میلیون کەس بەرز دەبێتەوە.