فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەندکراوێکی سیاسیی دوای ٤ مانگ دەستبەسەربوون ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین کرا
سێشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۲   |  12-12-2023

پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس، ئاریکاری کۆمەڵایەتی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین کە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتە، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین گواسترایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، دوای ٤ مانگ و یەک حەفتە لە دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس، خاوەن بڕوانامەی ئاریکاری کۆمەڵایەتی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤینەوە ڕەوانەی بەشی ژنانی ئەم بەندیخانەیە کرا.
ناوبراو لەو ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵ و کەسوکاری و تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری و بێبەش کراوە.
پەخشان عەزیزی، ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە شەقامی “خەڕازی”ی شاری تاران و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.