بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان پاش ١٧ساڵ بەندکران،بۆ یەکەمجار مافی مەرەخەسی پێدرا
چوارشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۰   |  16-03-2022
بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بەناوی ” قادرموحەممەد زاده” کە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان حوکمی ٢٠ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری یەزدی بەسەرداسەپابوو، لەماوەی رۆژانی رابردوودا بەدانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی مافی ١٠ رۆژ مەرەخەسی پێدرا.
شایانی باسە کە لەماوەی ئەم ١٧ساڵەدا، ئەمە یەکم جارە کە ” قادرموحەممەد زاده” مافی مەرەخەسی پێدەردرێت.