فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەندکراوێکی پێشووی سیاسی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری تاران ڕفێندرا
پێنجشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۱   |  16-03-2023

حەوتووی ڕابردوو، عەلی پەرنۆ بەندکراوی پێشووی سیاسی، تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە دوای ڕفاندنی بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە، دوای ڕفاندنی عەلی پەرنۆ لە شاری تاران، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری گیەڵان و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراویشدا گرتووە.عەلی پەرنۆ، پێشتریش بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستبەسەرکرابوو.