فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەبردنی کارناواڵێک بۆ ئازادکردنی جولیان ئاسانژ
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023

لایەنگرانی “جولیان ئاسانژ” دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکی لیکس کە لە ساڵی ٢٠١٩وە لە بریتانیا زیندانی کراوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، لەڕێگەی وەڕێخستنی کارناواڵێک، خوازیاری ئازاد کرانی ناوبراو لە زیندان بوون.

بەشداربووانی ئەم کارناواڵە بە لەبەر کردنی جلوبەرگی بەندکراوان و دادوەرەکانی دادگا، لەئاست ئەو شتەی کە ناوی دەنێن نادادپەروەری دەرحەق بە جولیان ئاسانژ، ناڕەزایەتییان دەربڕی. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، جولیان ئاسانژ بەدوای بڵاوکردنەوەی ٧٠٠ هەزار بەڵگەی نەهێنی سەبارەت بە ئۆپڕاسیونە نیزامییەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە عێراق و ئەفغانستان، لە ساڵی ٢٠١٠وە لەژێر بەدواداچوونی قەزایی دەوڵەتی ئەمریکادا بووە.