فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنی ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر بالیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی لە هامبوورگ
شەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۲   |  16-09-2023

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، بەرابەر لەگەڵ ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەلکی ئێران و لەسەر بانگەوازی هەڵسووڕاوانی سوسیالیست و ئازادیخوازی هامبوورگ، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەڵسووڕاوانی سازمانی فەدائییان ئەقەلییەت، ئاکسیونێکی ئێعتڕازی، لە بەرامبەر بالیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی لە شاری هامبوورگی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
لەم ئاکسیۆنەدا هاورێیانی حیزبی کۆمۆنیست مائۆئیستی ئاڵمان، حیزبی مارکسیست لێنێنیستی ئاڵمان و هەڵسووڕاوانی سەربەخۆ و کۆمۆنیستی ئێرانی و ئاڵمانی، بەشدارییان کردبوو و چەندین وتاریان بەم بۆنەوە پێشکەش کرد.
هاوڕێیانی حیزبی کۆمۆنیست مائۆئیستی ئاڵمان وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵ و پێگەی وڵاتانی ئێمپریالیستی بە تایبەت وڵاتی ئاڵمان لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی وڵاتانی وەک ئێران، تورکییە و سوورییە، شکستی ئەم دەسەڵاتانەیان بەجۆرێک لە شکستی پڕۆژەکانی وڵاتانی ئێمپریالیستی ناوبرد. هەروەها هاوڕێیانی حیزبی کۆمۆنیست لێنێنیستی ئاڵمان، وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر خەبات لەدژی ئێمپریالیزم و پێویستی هاوپشتی نێونەتەوەیی، جەختیشیان لەسەر ڕۆڵی خۆیان کردەوە. هاوکات یەکێک لە هاوڕێیانی ئاڵمانی کە لە بواری بەندکراوانی سیاسی لە ئاستی جیهاندا چالاکی دەکات، بەم بۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد. لەدرێژەدا، هاوڕێیانی شوڕای هەڵسووڕاوانی سۆسیالیست و ئازادیخوازی هامبوورگ، بە زمانەکانی ئاڵمانی و فارسی، لەسەر بارودۆخی ئێستا قسە و باسێکیان پێشکەش کرد. هەروەها هاوڕێیانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە زمانی فارسی و ئاڵمانی لە پێوەند لەگەڵ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران، وتارێکیان پێشکەش کرد. هەروەها هاوڕێیانی سازمانی ئەقەلییەت، ڕاگەیاندنی ئەم سازمانەیان خوێندەوە و جەختیان لەسەر هێنانە مەیدانی چینی کرێکار کردەوە. جێگای ئاماژەیە، لە میانەی ئەم ئاکسیۆنەدا، بەیانییەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیسی لە ناو بەشداربوواندا بڵاوکرایەوە.