فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان دژ بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەولێر لە وڵاتانی ئۆرووپا و ئەمریکا
هەینی ۲۹-۱۰-۱۴۰۲   |  19-01-2024

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژ بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەولێر، بڕیارە ڕەوەندی کوردی خۆپیشاندان لە وڵاتانی ئۆرووپایی ئەمریکایی ئەنجام بدەن و لە بەرامبەر باڵیۆزخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کۆببنەوە.
خۆپیشاندانه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی بەفرانبار، له كاتژمێر ١٢ لە شارەکانی “بێرلین، دۆسلدۆرف، هانۆڤه‌ر، هامبۆڕگ، ڤۆلسبۆڕگ، له‌نده‌ن، ئامستێردام، پاریس، ئۆسلۆ، هیلسیكی، بڕۆكسل، ڤێەن، كۆپنهاگن، واشینگتۆن، ستۆكهۆڵم، ئاتێن و ژێنێڤ” به‌ڕێوه‌ ده‌چن. جێگای ئاماژەیە، درەنگانی شەوی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار، سپای پاسداران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیل نشینی کردە ئامانج. بەگوێرەی ئاماره‌كان پێنج هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون. زیانێکی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.