فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە مەشهەد، جوڵفا و خوزستان
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023

ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە، لانیکەم سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “پارا پلاستیک” هەڵکەوتوو لە شارستانی جوڵفا، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی مەشهەد، لە بەرامبەر سازمانی تاکسیڕانی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئۆپڕاتۆرەکانی بەرقی مەنتەقەیی، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لە بەرامبەر ئۆستانداری خوزستان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.