فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی دووشەممە
سێشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۳   |  28-05-2024

ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، لانیکەم سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا، لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە ماسیگرانی ئابادان لە بەرامبەر بینای جێگرایەتی لەنگەرگەی ماسیگران، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خوازیاری کار لە بەرامبەر دامەزراوەی کشت و سەنعەتی حەوت تەپە و ژمارەیەک لە داواکارانی گەڵاڵەی نیشتمانی خانووبەرەرە لە شارۆچکەی “کەوسەر”ی ئەراک، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە سەوداکارانی شیرکەتەکانی کارگێڕی بوورس لە شارەکانی شیراز، ئیسفەهان و تەورێز، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.