ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، لانیکەم حەوت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شاره جواروجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە،حەوت تەپە، ئەهواز، شووشتەر، دزفوول و کرماشان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا، لە بەرامبەر بینای سندووقی خانەنشینی پۆڵای ئیسفەهان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە برینداربووانی شەڕی ئێران و عێرق، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای جەهادی کەشاوەرزی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادگوستەری لە شوێنی کانوونی پارێزەرانی دادگوستەری ناوەند لە تاران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو.