فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی هاوکات لەگەڵ مانگرتنی کرێکاران لە دوو واحیدی سێنفی
دوشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۲   |  18-03-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەرکانی سالسی شیرکەتی هەلینجانی نەوت و غازی گەچساران لە شوێنی کارەکەیان، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شوش، ئەراک و ئەهواز، ژمارەیەک لە خانەنشینانی پیشەسازی فولاد لە شارەکانی تاران، ئەهواز و ئیسفەهان و کۆمەڵێک لە کرێکارانی فەزای سەوز لە بەردەم ڕێکخراوی جێگری خزمەتگوزاری شاری چابەهار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەریوە برد و خوازیاری چارەسەرکردنی کیشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندەکانی مێشگین شار و کۆمەڵێک لە کرێکارانی کانگای خەڵوزی “هەمکار” دەستیان دایە کۆبوونەوە.
لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەک لە کرێکارانی شیفتی شەوانەی شیرکەتی فولادی زەرەند (زیسکۆ)ی ئێرانی و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی ریگای ئاسنی کەرەج دەستیان لە کار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان مانیان گرت.