ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەر، لانیکەم ١٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئەراک، کرماشان، ئەهواز و شووش لە بەرامبەر بینای ئەم سازمانە لەمشارانە، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی فوولاد لە شارەکانی، ئەهواز، تاران و ئیسفەهان، کۆمەڵێک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەکانی وەک تاران، ئەردەبیل، ساری، ئیسفەهان، قۆم، کرمان، مەشهەد و تەفرێش، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجاری، ژمارەیەک لە خاوەن مینی بووسەکانی کاشان و کۆمەڵێک لە کرێکارانی ڕەسمی وەزارەتی نەوت شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی دوورگەی خارگ لە پارێزگای بووشێهر، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خۆازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پێوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.