فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ، لانیکەم ٩ کۆبوونەوەی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی، ئەهواز، شووش، شووشتەر، کرماشان و دزفول، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی ئەم شارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فوولاد، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ناوەندی سندووقی خانەنشینی فوولاد لە تاران، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی ڕستن و چنینی برووجێرد، بە کۆبوونەوە لە حەساری ئەم کارخانەیە و ژمارەیەک لە جووتیارانی شارستانی شادگان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی بەرقی ئەم شارستانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوکات کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی کاروون، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاکەیشتن بە کێشەکانیان بوون.