بەڕێوەچوونی لانیکەم ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۲   |  11-03-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان، ئەهواز، شوش، ئەراک و تەورێز ، کۆمەلێک لە پەرەستارانی بووشێهر لە بەرانبەر یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئەم شارە، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی سەنایعی فوولاد لە ئیسفەهان و قائیمشار و کۆمەلێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری لە شوێنی کارەکانیان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری وەدی هاتنی خواستەکانیان و پێراگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە کریکارانی کارخانەی کاشی تەورێز و کۆمەلێک لە کریکارانی رێگای ئاسن لە ئەزەربایجان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.