فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۱   |  27-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممە، لانیکەم ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران و مانگرتنی کرێکارانی سێ ناوەندیی پیشەیی بەڕێوەچووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی، ئەهواز، شووش، شووشتەر، کرمان، کرماشان و ئیسفەهان، لە بەرامبەر بینای ئیدارەی ئەم رێکخراوەیە لەم شارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە. هاوکات کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سەنایعی پۆڵای ئیسفەهان، لە بەرامبەر بینای سندووقی خانەنشین کراوانی ئیسفەهان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها ژمارەیەک لە جووتیارانی گوندی “ئالباجی” لە بەرامبەر ئوستانداری خوزستان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی یاسووج لە بەرامبەر بینای شارەداریی ئەمشارە و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی تاواندنەوەی ئاسنی ئیسفەهان و کرێکارانی شیرکەتی نیشتمانی بڵاوکردنەوەی بەروبوومی نەوتی ئێران لە شاری ئیسفەهان، دەستیاندایە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواست و موتاڵباتەکانیان بوون. هاوکات کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی پۆڵای یەزد، کرێکارانی شاغڵ لە وزەخانەی سیکلی تەرکیبی سەبەلانی ئەردەبیل و کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی نەیشکەری حەوت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.