فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ١٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۲   |  25-07-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، لانیکەم ١٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، ئەهواز، ئیلام، ئیسفەهان، ساری، مەشهەد، زەنجان، تاران، ورمێ، بەندەرعەباس، شیراز، تەورێز، کرماشان و سنە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. هەروەها کۆمەڵێک لە بنەماڵەی نەخۆشانی هێمۆفیلی، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی بێهداشت، دەرمان و ئامووزشی پزیشکی لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە موشتەریانی شیرکەتی کرمان مۆتۆر، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی سەنعەت، مەعدەن و بازەرگانی لە تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە دانیشتووانی گوندی “ولدیان” بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری شارستانی خۆی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی “خودرۆ تەراوەت نۆوین” لە بەرامبەر فەرمانداری شارستانی تاکستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی کانگای چادرمەلوو لە یەزد، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە حەساری ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ڕەشت و بنەماڵەی خوێندکارانی خوێندنگای “مەولەوی” لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.