بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە دەورووبەری شاری سنە
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە دەورووبەری شاری سنە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لە دەرووبەری شاری سنە بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە پەخشکردنەوەی سروود دەستیپێکرد. پاشان یەکێک لە بەشداربووان سەبارەت بە هەشتی مارس و تایبەتمەندییەکانی ڕۆژی جیهانیی ژن قسەوباسێکی پێشکەش کرد. دواتر بەشداربوویەکی دیکە شێعرێکی لە وەسفی ڕۆژی جیهانیی ژندا خوێندەوە. شایانی باسە، لەم ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەب بەشدارییان کردبوو. جێگەی ئاماژەیە کە لە جەرەیانی بەڕێوەچوونی ئەم مەراسمەدا ژمارەیەکی زۆر درووشم و سروود خوێندرایەوە و هەروەها چەندین پلاکارد بە ناوەرۆکی خواست و داخوازییەکانی ژنان لە شوێنەکە دامەزرابوون.