فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە شاری نەغەدە
شەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۱   |  30-04-2022

بەپێی هەواڵی گەیشتوو دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٩ی مانگی گوڵان بەبۆنەی ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی کۆمەڵێک لە کرێکاران و هەڵسووڕاوانی کرێکاریی شاری نەغەدە بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێوڕەسمە بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی کرێکار دەستی پێکرد. دواتر بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیان بەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگیرا. لە درێژەدا یەکێک لە بەشداربووان، بڕیارنامەی ئەوەڵی مانگی مەی خوێندەوە. پاشان باسێکی گشتی سەبارەت بە باروودۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران بەتایبەت تەوەرۆم و گرانی و قەیرانی بێکاری و وەزعییەتی ژیان و خەباتی چینی کرێکار، بە بەشداریی چالاکانەی ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە ئەنجام درا. ڕێوڕەسمەکە لەناو شادی و خۆشیی بەشداربووان و بە بڵاوکردنەوەی شیرینی کۆتایی هات.

شایانی باسە، شوێنی ڕێوڕەسمەکە بە پلاکارد و درووشمی پێوەندیدار بە داخوازییەکانی چینی کرێکار ڕازابۆوە و لە جەرەیانی مەراسیمەکەدا چەندین کۆپلە شێعر و سروودی کرێکاریش خوێندرایەوە.