بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی گیانبەختکردووانی ٣ی خەرمانان لە مەریوان
هەینی ۰۳-۰۶-۱۴۰۲   |  25-08-2023
دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانەبختکردنی ژینگەپارێزانی مەریوان “شەریف باجوەر، ئومێد کۆنەپۆشی، محەممەد پژوهی و ڕەحمەت حەکیمی نیا” لە گۆڕستانی دارسێرانی ئەم شارە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانی گوندەکانی پیلە و سەلەسی مەریوان، چوار کەس لە ژینگەپارێزانی ئەمشارە بە ناوەکانی “شەریف باجوەر، ئومێد کۆنەپۆشی، محەممەد پژوهی و ڕەحمەت حەکیمی نیا” گیانیان لەدەست دا.