دامەزراوەی “شەش ڕەنگ” لە دەرەوەی ئێران کە تەوەرەکانی پێشێل کردنی مافی کۆمەڵگای “ئێڵ جی بی تی” لە ئێران ڕووماڵ دەکات، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، لە سیاسەتی دژە هاوڕەگەزخوازی کەڵکی وەرگرتووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: “بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە دامەزراوەی شەش ڕەنگ، کاربەدەستانی دەوڵەتی چەندین جار لە ڕاگەیەنەرەکانەوە ڕوو لە کۆمەڵگا وتوویانە کە ناڕازییان لە لایەن وڵاتانی دەرەکی پشتیوانی دەکرێن تا ئامانجی خۆیان کە پەرەدان بە هاوڕەگەزخوازییە بپێکن. ئەم دامەزراوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی هەر لەسەرەتاوە دژایەتی لەگەڵ کەسانی هاوڕەگەزخواز کردووە، بەڵام لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە، کارگێڕانی ڕژیم زیاتر پێداگری لەسەر ئەم تەوەرە دەکەن و بەرهەڵەستی بوونەتەوە.