بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی سوورییە
شەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۱   |  28-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندێکی چاودێری بەسەر چەکە کیمیاییەکان لە ڕۆژی هەینی ٧ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزی ئاسمانی سوورییە بۆ سەر شاری “دۆما” لە مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠١٨، دەوڵەتی سوورییە چەکی کیمیایی بەکار هێناوە و بەهۆیەوە، ٤٣ کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەم ڕاپۆرتە کە لە لایەن کارناسانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بڵاو کراوەتەوە، نیشان دەدات کە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوورییە لە کاتی شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە، چەکی کیمیایی لەدژی هاووڵاتییەکانی بەکار هێناوە.