بەکردەوە دەرهاتنی سزای ئێعدامی بەندکراوێک لە ئیلام
چوارشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۱   |  18-01-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، سزای سێدارەی قودرەت زیبرەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ئەم بەندکراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابووەوە.
قودرەت زیبرەم سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.