بەکردەوە دەرهاتنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە ئیلام
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022
کۆتایییەکانی حەفتەی ڕابردوو، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی مەهدی لوتفی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا. سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز سزای سێداەرەی بەندکراوێک بەناوی مەهدی لوتفی خەڵکی شاری ئەیوان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە مەهدی لوتفی سێ ساڵ پێش دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ کام لە میدیاکانی سەر بە ڕژیم هەوڵی لە سێدارە دانی ئەو بەندکراوەیان بڵاو نەکردووەتەوە.