بەکردەوە دەرهاتنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری پاوە
پێنجشەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۱   |  05-01-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدانی فەرهاد کەریمی (فەراح)، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کۆمەرە” سەر بە شاری پاوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە کرماشان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد کەریمی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.